الوقت الآن
18 تشرين الأول-أكتوبر 2018
الطقس
إعلانات الجانب
آخر الفديوات
التصويت العام
مارأيك في الموقع..؟

ممتاز..!

جيد..!

يحتاج إلى تعديلات..!

الفيس بوك
 ‎السفير عمر البرزنجي يقدم طلبهُ للترشح لرئاسة الجمهورية إلى مجلس النواب العراقي.

‎السفير عمر البرزنجي يقدم طلبهُ للترشح لرئاسة الجمهورية إلى مجلس النواب العراقي.




‎السادة أبناء الشعب العراقي الكريم ..
‎السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ..
‎"وإذا عزمتَ فتوكل على الله"

‎أتصور بأنه من المعلوم عند حضراتكم جميعًا بأني أول من أعلن النية للترشيح لموقع رئاسة جمهورية العراق بتاريخ 2018/5/17 أي قبل أربعة أشهر، وكمرشحٍ مستقل بالإستناد إلى أحكام المادة 68 من الدستور العراقي، والتي تنص على: "يشترط في المرشح لرئاسة الجمهورية أن يكون:
‎أولاً: عراقياً بالولادة ومن ابوين عراقيين.
‎ثانياً: كامل الأهلية وأتم الأربعين سنة من عمره.
‎ثالثاً: ذا سمعة حسنة وخبرة سياسية ومشهوداً له بالنزاهة والإستقامة والعدالة والإخلاص للوطن.
‎رابعاً: غير محكوم بجريمة مخلة بالشرف".

‎فقد توكلتُ على الله، وقدمتُ ترشيحي رسميًا هذا اليوم 2018/9/18، مقتنعًا بقدراتي ونزاهتي وتجربتي الطويلة في العمل الدبلوماسي لمدة أربع عشرة سنة تنقلتُ فيها في مواقع عدة بدءًا من رئاستي لدائرة حقوق الإنسان في وزارة الخارجية ومحاضرًا لمادة حقوق الإنسان لأكثر من أربعمائة دبلوماسي عراقي، مرورًا بتمثيلي لبلدي العراق سفيرًا في (لبنان، ورومانيا)، ثم وكيلًا لوزارة الخارجية للشؤون القانونية والعلاقات متعددة الأطراف شاركتُ خلالها في مئات المؤتمرات الدولية في العالم سواءً في دول العالم أو المنظمات الدولية مثل الأمم المتحدة ومنظمة حظر الأسلحة الكيماوية وغيرها، وإنتهاءً بموقعي الحالي سفيرًا لجمهورية العراق لدى حاضرة الفاتيكان. وقد أشرفت على الكثير من بحوث الترقية للدبلوماسيين من خلال معهد الخدمة الخارجية في وزارة الخارجية، فضلًا عن تدريس اللغة العربية والتاريخ الإسلامي سابقًا في الجامعة، كما عملتُ منذ سنة 1988 في سوح القضاء محاميًا ومدافعًا عن الحقوق والمظالم.
‎عودًا على موضوع الترشيح، فقد كنتُ أول من أعلن النية للتصدي لهذا الموقع المهم في هذه الفترة الحرجة من تاريخ العراق، وبعد ذلك ظهرت أصوات مرشحين محترمين آخرين، وهذه حالة صحية وديمقراطية جيدة، سيما وأن الدستور يعطي هذا الحق لكل من تتوفر فيه الشروط إلا أن التوافقات السياسية في السنوات السابقة كانت تسير على تقديم سلةٍ واحدة للمرشحين للرئاسات الثلاث، ويقينًا إني أحترم التوافق ولا أشق الصف الكوردي اذا حصل إتفاق على ترشيح مرشح واحد وسأكون أول المهنئين لهُ. ولكن إذا تعدد المرشحون -كما هو الحال الآن- أمام السيد رئيس مجلس النواب الأستاذ محمد الحلبوسي سأتشرفُ بأن أكون أحدهم، وقدمتُ طلبي للترشح إبتداءً من يوم الثلاثاء الموافق 2018/9/18.
‎وأذكر للجميع بأن رئاسة الجمهورية ليست هدفًا عندي وإنما وسيلة أسعى من خلالها لخدمة الشعب والوطن واضعًا يدي في يد كل المخلصين لتقديم أفضل الخدمات والسعي للتنمية الشاملة بأسرع وقت لمحاربة الفقر أولًا ثم الجهل والمرض، وسأبادر بتأسيس منظمة إغاثية عراقية لإنقاذ الفقراء والمحتاجين بأقرب وقت. ومن الأمور المهمة التي ستكون من ضمن أولوياتي أن تكون العلاقة بين الحكومة الإتحادية وحكومة الإقليم على أحسن ما يكون وقبل ذلك بين كل الشعب العراقي.
‎نرجو لبلدنا العراق العزيز وشعبنا المقدام بنا أوبغيرنا الإزدهار والطمأنينة والرخاء.

............

‎باڵيۆز عومه‌ر به‌رزنجي به‌ربژێركردني خۆي بۆ پۆستي سه‌رۆك كۆمار، له‌ داوايه‌كي فه‌رمي و ده‌ستوري دا پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عێراق كرد

‎"وإذا عزمتَ فتوكل على الله"

‎به‌ڕێزان خوشك و براياني خۆشه‌ويست
‎رێز و سڵاوم قبوڵ بفه‌رموون

‎بۆ زانياري به‌ڕێزتان، وه‌كو كانديدێكي سه‌ربه‌خۆ و پاڵپشت به‌ ماده‌ي 68 له‌ ده‌ستوري عێراق، رابينينم له‌ توانا و بێگه‌ردي و ئه‌زمووني به‌رچاوم له‌ كاري ديپلۆماسي و ياسايي و ئامانجي باڵاي خزمه‌تكردني گشتي، پشتيوان به‌ خوا، ئه‌مڕۆ 18/9/2018 له‌ ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عێراق وه‌كو به‌ربژێري سه‌رۆك كۆماري عێراق ناوي خۆم تۆمار كرد.

‎شانازييه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان كه‌ قۆناغي تاڵي ديكتاتۆريي تێپه‌ڕاندوه‌ و هه‌مووان ئازادين له‌وه‌ي خۆمان بۆ هه‌ستيارترين ئه‌رك و به‌رپرسيارێتييه‌كان بپاڵێوێن. دڵنياشم ئه‌و به‌ڕێزانه‌تان كه‌ له‌ نزيكه‌وه‌ يه‌كتري ده‌ناسين، دڵنيان له‌وه‌ي سه‌رۆك كۆماري لاي من له‌ خۆيدا ئامانج نييه‌ به‌ڵكو ئامرازه‌ تا له‌و رێگه‌يه‌وه‌ خزمه‌تي زياتر به‌ گه‌ل و نيشتمانه‌كه‌مان بكه‌ين. له‌م پێناوه‌شدا ده‌ستي هه‌موو دڵسۆزێك ده‌گوشم كه‌ يارمه‌تيده‌رمان بێت تا بتوانين به‌يه‌كه‌وه‌ باشترين خزمه‌تگوزاري و گه‌شه‌پێداني گشتي به‌ زوترين كات ده‌ست پێ بكه‌ين كه‌ ببێته‌ هۆي دژايه‌تي كردني هه‌ژاري و بوژانه‌وه‌ي ژێرخاني كۆمه‌ڵايه‌تي و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ي گه‌نده‌ڵي و نه‌خۆشي و دواكه‌وتوويي.
‎ئه‌گه‌ر به‌يه‌كه‌وه‌ ئه‌م قۆناغه‌ ببڕين، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كار و به‌رپرسيارێتيانه‌ي تر، ده‌ست به‌جێ رێكخراوێكي به‌هانه‌وه‌ چوني عێراقي دروست ده‌كه‌ين كه‌ بتوانێت كۆمه‌كي خێرا بگه‌يه‌نێته‌ هه‌ژاران و لێقه‌وماواني ئه‌م وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، بێ جياوازي و ژيانێكي شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ بۆ هه‌ر هاوڵاتييه‌ك مسۆگه‌ر بكه‌ين.
‎سه‌رنجي به‌ڕێزيشتان بۆ ئه‌وه‌ راده‌كێشم كه‌ يه‌كه‌م كه‌س بووم له‌ رۆژي 17/5/2018 ئاماده‌يي خۆم نيشاندا كه‌ له‌م قۆناغه‌ هه‌ستياره‌ي مێژووي عێراقدا ئاماده‌م وه‌كو كه‌سێكي سه‌ربه‌خۆ، بێ ره‌چاوكردني مه‌ترسييه‌كاني و به‌ ئاگابوون له‌ ئاكامه‌كاني، به‌ ته‌نها و بێ پشتيوانيي سياسي، خۆم بۆ ئه‌م كاره‌ گرنگه‌ بپاڵێوم. پاش ئه‌وه‌ش ئاگادارن كه‌ به‌ربژێري تري به‌ڕێز، ناوي خۆيان راگه‌ياندوه‌ و له‌ كه‌شێكي ته‌ندروستي ديموكراسي دا ئاماده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ كێبڕكێ بكه‌ن. به‌ راستييش ده‌ستور رێگه‌ي به‌ هه‌موو كه‌سێك داوه‌ كه‌ مه‌رجه‌كان بيگرێته‌وه‌، خۆي بۆ سه‌رۆكي عێراق كانديد بكات.
‎ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌وانه‌ي پێشتر جياوازه‌.‌ پێشتر هه‌موو پۆسته‌ باڵاكان له‌ رێككه‌وتني گشتي نێوان هێز و لايه‌نه‌كان دا يه‌كلا ده‌كرايه‌وه‌ و به‌ يه‌ك پاكێج ناوي هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ ده‌خرايه‌ ده‌نگدانه‌وه‌. ئێستاش به‌ دڵنياييه‌وه‌، رێز له‌ ته‌وافوق ده‌گرم و له‌به‌ر ئه‌وه‌ي ئه‌م پۆسته‌ پشكي كورده‌، هه‌ر كات بزانم لايه‌نه‌ كوردييه‌كان له‌سه‌ر يه‌ك كانديدي هاوبه‌ش رێكده‌كه‌ون، يه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌و به‌ڕێزه‌ ده‌به‌خشم و له‌ ناخي دڵه‌وه‌ پيرۆزبايي لێ ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش وه‌ك يه‌كلاييكردنه‌وه‌ي پۆستي سه‌رۆكي په‌رله‌مان، بريتي بێت له‌ كێبڕكێي نێوان به‌ربژێره‌كان، به‌ شانازييه‌وه‌ له‌و پرۆسه‌يه‌دا به‌شداري ده‌كه‌م و خۆم هه‌ڵده‌بژێرم. چونكه‌ ده‌زانم به‌رژه‌وه‌ندييه‌كاني گه‌لاني عێراق و باشكردني په‌يوه‌ندييه‌كاني نێوان حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان و حكومه‌تي فيدراڵي، و چاودێريكردني ده‌ستور و صه‌ڵاحييه‌ته‌ باڵاكان، پێويستي به‌ دڵسۆزي و بێلايه‌ني و راستگۆيي هه‌يه‌ كه‌ پشت به‌خوا له‌ خۆمدا ده‌يبينم.
‎له‌ كۆتاييدا هيوادارم گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان، به‌ ئێمه‌وه‌ يان بێ ئێمه‌، داهاتوويه‌كي هه‌بێت پرشنگدار و پڕ له‌ گه‌شانه‌وه‌ و سه‌قامگيري و ئاسوده‌يي.